ڕوانگە - لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوكانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكەی دزی لێكراوەو بڕێك پارەی لێبردراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوكان  لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.'

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیکردەوە:"لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، ر، ع  لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.'