ڕوانگە - وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ٢٨/٥/٢٠٢٥ بەنوسراوی ژمارە ١٤٥٠٢ دەربارەی موچەی مانگی (٥) حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە گوایە تەرخانکراوی دارایی هەرێم 12.67 لەیاسای بودجەی سێ ساڵیی کۆتایی هاتووە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەمەشی بەوجۆرە هەژمارکردووە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ حساب کردووە لەگەڵ ئەوەی کەناردویەتی بۆ هەرێم.

وتیشی:"ئەمەش پێشهاتێکی تازەیەو ساڵی ڕابردوو بۆ بودجەی ٢٠٢٤ بەغدا لە مانگی ١٠ ئەمە ڕویدا ئەمساڵ بۆ بودجەی ٢٠٢٥ لە مانگی ٥ ئەمە بەهەرێم دەڵێت"

.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕونیشیکردەوە؛" ئەم بابەتە پێویستی بەهەڵوێستەو کێشمەکێشی نوێ هەیەو موچەی ٨ مانگی خەڵک دەخاتە بەردەم مەترسی، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد،داهاتی نەوت کەهەرێم بردویەتی و نادیارەو داهاتی ناوخۆش کە ١/٥ ی گەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا موچەی ٨ مانگی ئایندەی خستۆتە بەردەم گەورەتری مەترسی."