ڕوانگە - لەناو شاری کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئەمشەو  چوار شەممە لەناو شاری کەلار نزیک ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی فۆرد تورس  کۆنترۆڵی لەدەستداوە جگە لە زیانگەیاندن بە ژینگە، شۆفێرەکەی بریندار بوو زیانیش بەرئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

وتیشی:"لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە".

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا ".