ئەمریکا لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستانی بۆ گەڕانەوە بۆ ئەم وڵاتە ڕەتکردەوە و جەختیکردووەتەوە کە ناوبراو پێگەیەکی لە ئەفغانستاندا نییە.

وندی شرمەن بریکار و جێگری وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە ئەشرەف غەنی و خێزانەکەی لە وڵاتی ئیماراتن، وتی کە ناوبراو هیچ ئیشێکی پێناکرێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان ئاستەنگی خستووەتە بەردەوام گەڕانەوەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان.

غەنی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە لە وڵاتی ئیماراتە و هەوڵ دەدات بۆ ئەفغانستان بگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی: شانازی بە هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان دەکەم، ئەوان شکستیان نەهێنا، ئێمە لە بەرەی سیاسی تووشی شکست بووین، ئەمە شکستی سەرکردایەتی حکومەت، سەرکردایەتی تاڵیبان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و شکستی پرۆسەی ئاشتی بوو./.