ڕوانگە - وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: سێ کەس بە بەکارهێنانی مۆلیدەی کارەبایی راوەماسییان لە ئاوی روباری سیرواندا کردوە، لەئەنجامدا یەکێکیان کارەبای بەرکەوتوە و گیانی لەدەستداوە.'

وتشی:" کەسەکە ناوی (عومران محەمەد ساڵح)ـە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و دانیشتوی گوندی کانی کرمانجە".

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەستپێکردوە و دو کەسەکەی تریش کە لەگەڵیدا بون بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر مۆلیدە و کەرەستەکانی دیکەشیاندا گیراوە.'