ڕوانگە - «نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له «مارکۆ ڕۆبیۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێگه‌یشت و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی و مه‌سه‌له‌کانی نێوان دوولایه‌ن و دوایین ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که وتووێژ و ئاخاوتنیان کرد.
«نێچيرڤان ئیدریس بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی ڕێکه‌وتی ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥ی زایینی په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له «مارکۆ ڕۆبیۆ» Marco Rubio وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێگه‌یشت و هه‌ردوولا جەختیان له بره‌ودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م په‌يوه‌ندييه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی «نێچيرڤان بارزانى» کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانه‌وە.
«مارکۆ ڕۆبیۆ» له درێژه‌ی قسه‌کانیدا، جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە.
له درێژه‌ی ئه‌م وتووێژه ته‌له‌فۆنىیه‌دا، «نێچيرڤان بارزانى» سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
مه‌نسوور جیهانی