ڕوانگە - لە پارکی هێمن لە قەزای دوکان بە ئامادەبوونی قائیمقامی دوکان وژماریەک لە لێپرسراوی فەرمانگەکان ڤیستیڤاڵێک تایبەت بە کاری دەستی و نمایشی خواردنە کوردەوارییەکان کرایەوە.
لەم ڤیستیڤاڵەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی قەزای دوکان بەشداریان کردوە بەسەرپەرشتی گروپیکی گەنجانی بەهرەمەندوبە هەماهەنگی سەنتەری گەشەپێدان و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت ، وە خانمان و پیاوان بە چەندین کاری دەستی لە درومان و چنین و تابلۆ و ووێنەکێشان و خواردنە کوردەوارییەکان بەشداریان کردوە .
لای خۆشیەوە سیروان سرحد ئەنجامدانی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵەی بە گرنگ زانی و دەستخۆشی لەبەهرەمەندان وسەنتەری گەشەپێدان کرد ، وە بەڵێنی پشگیری و هاوکاری پێدان تا توانا جیاوازەکان لە سنورەکەدا زیاتر پیشان بدرێت لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵ و چالاکییە جیا جیاکاندا .