ته‌قینه‌وه‌ی مین لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی سنووری پێنجوێن، بووه‌هۆی برینداربوونی نۆ كرێكار و بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی زانیاریی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستییانه‌وه ئاشكراده‌كات.
ڕووداوه‌كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ـی ئایاری 2025 له كێڵگه‌یه‌كی نزیك گوندی "کێلو"ی سه‌ر به قه‌زای پێنجوێن ڕوویداوە، كرێكاره‌كان مینێكی پاشماوه‌ی جه‌نگیان دۆزیوه‌ته‌وه و پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ له برینداره‌كان گه‌یه‌ندراون به نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی و شه‌ش برینداره‌كه‌ی دیكه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن كراون.
وتیشی، "ته‌مه‌نی برینداره‌كان له نێوان 15 بۆ 30 ساڵدایه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و باری ته‌ندروستیی سه‌رجه‌میان جێگیره".
به‌پێی نوێترین ئامار كه لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگه‌وه بوونه‌ته قوربانی.