ڕوانگە - لە سەیرانگای سەرتەک ماتۆڕ سکیلێک وەرگەڕا بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو، هەردوکیان برابوون.
سامان عەلی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئەم شەو بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕ سکیلێکەوە لەتەنگی سەیرانگای سەرتەک دووکەس برینداربوون، هەردوکیان برابوون.
وتیشی:"دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی قەزای دەربەندیخان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە لەدایک بووی ٢٠٠٢ گیانی لەدەستدا و سەرنشینی ماتۆڕ سکیل لەدایکبووی ٢٠٠٧ برینداربوو".
سامان عەلی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"تەرمەکە لەپزیشکی دادی دەربەندیخانە و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە ."