ڕوانگە - ڕەوانە نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، نیگەرانییەکی گەورەی لە شەقامی کوردیدا دروستکردووە و سەرۆک وەزیرانی عێراق یش، ئامادەیە بە دوومەرج مووچەی مانگی ئایار ڕەوانەبکات.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن، فشارێکی ناوخۆی و دەرەکی وایکردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە دوومەرج، واژو لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات، ئەویش، رەوانە كردنی ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قەرز و لەدەرەوەی پشكی هەرێم دەبێت، هەروەها، یەكێكی دیكە لەمەرجەكان ناردنی پارە بۆ دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم پێش هاتنی جەژنی قوربان، پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵایە لە نێوان هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەری موچەی حەوت مانگەكەی ساڵی (2025).
ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە، وابڕیارە ئەمڕۆ كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و سبەینێ یەكشەممەش شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكات.