ڕوانگە- ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین بەردەوامییان هەیە و وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ڕایدەگەیەنێت، شیجینپینگ سەرۆکی چین فەرمانی بەسەربازەکانی کردوە تاساڵی ٢٠٢٧، هێرشبکەنەسەر تایوان.

پیت هێگسێت وەزیریی بەرگری ئەمریکا لەکۆڕبەندی ئاسایشی شانگریلا لەسەنگافورە په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند:"هێزە سەربازییەکانی چین مەشق‌و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەرکێکی گرنگ کە ڕەنگە خۆیان بۆ هێرشکردنەسەر تایوان ئامادەبکەن".

وتیشی:"ئەوە زانراوە کە شیجینپینگ سەرۆکی چین فەرمانی بەسەربازەکانی کردوە تاساڵی ٢٠٢٧، هێرشبکەنەسەر تایوان، هەروەها سوپایەکی سەربازیی بۆ ئەوکارە دروستدەکات‌و ڕۆژانەش مەشق‌و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەو ئەرکە".

هێگسێت داوای لەهاوپەیمانە ئاسیاییەکانی واشنتۆن کرد، بەخێرایی خەرجییە سەربازییەکانیان لەبەرامبەر هەڕەشەکانی چین زیاد بکەن، هەروەها هۆشداریدا لەوەی، چین خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازیی بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لەناوچەکانی زەریای هیندی‌و زەریای هێمن، ئەو مەترسییەی چین دروستیکردوە ڕاستەقینەیەو ڕەنگە نزیک بێت، پەکین هیواخوازە زاڵبێت‌و کۆنترۆڵی ئاسیا بکات".