ڕوانگە - وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە:" لە درێژەی فراوانبوونی پڕۆژەی ڕووناکی لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا لە سەرەتای مانگی ٧ی ٢٠٢٤ ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندبوون لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری.


وەزارەتی کارەبا ئاشکرایشیکردووە:"، تاوەکوو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ سەرجەم هەرێمی کوردستان کارەبای ٢٤ کاتژمێریی پێدەگات."