ڕوانگە - بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی مووچە و هەوڵدان بۆ ڕێککەوتن لەسەر نەوت و داهاتی ناوخۆو پشکی هەرێم، وابڕیارە وەفدێک لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات
عەلی حەمەساڵەح ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە:"وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی
( شیعە) بە سەرۆکایەتی هادی عامری دێتە هەولێر.
ئامانج چارەسەری گرفتی موچەیە.
وتیشی:" ئەمریکیەکانیش داوایان کردوە گرفتەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت".
عەلی حەمەساڵەح ڕونیشیکردۆتەوە:" هاتنی ئەو وەفدە بۆ دوومەبەستە، ئەوانیش:
یەک: موچەی مانگی پێنج وەک قەرز دەدرێت تا ڕێککەوتن.
دوو: ڕێککەوتن لەسەر نەوت و داهاتی ناوخۆو پشکی هەرێم