ڕوانگە - گروپێکی تیرۆرستی لە لایەن دەزگایی هەواڵگری عێراقەوە دەستگیردەکرێن کە کە ویستویانە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

 دەزگای هەواڵگری عێراق بڵاویکردەوە، دوای دڵنیابونەوەو وەرگرتنی ڕەزامەندیی لەدادوەر و هەروەها لەسەر بنەمای زانیارییەكان، هێزەكانیان توانیویانە ئۆپه‌راسیۆنێك ئەنجامبدەن كە تیایدا تۆڕێكی تاوانكارییان دەستگیركردوە كە كردەوەی تیرۆریستییان لەوڵات ئەنجامداوە.

دەزگای هەواڵگری عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە،  تۆڕەكە لە مانگی شوباتدا هەوڵیاندا ژنە ڕۆژنامەنوسێك بكوژن، ئەمەش بو بەهۆکاری ئاشکرابونی ئەو گروپە.

دەزگاكە باسی لەوەشكردووە،  لەئۆپه‌راسیۆنەكەدا هێزەكانیان هەڵیانكوتایەسەر حەشارگەكانیان‌و سەرجەمیان لەپارێزگاكانی وڵاتدا دەستگیركراون.