ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاندووە، بۆ چۆنیەتی ڕێگریکردن لە ئەگەری ڕوودانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا، ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکەین، کە لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێن، وەك: خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، بتڵی ئاو،  چاوێلکە، چەرخ، بۆن، معطڕ، پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە گشتی.

ئەوەیشی خستۆتەڕوو:" لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، هەروەها تانکی سووتەمەنیش پڕنەکرێت و تایەی ئۆتۆمبێلیش زیاد لەپێویست پڕهەوا نەکرێت.

بەڕێوەبەراتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە:"  ھەبوونی ئامێری ئاگر کوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا زۆر گرنگە و پێویستە بزانرێت چۆن بەکاری دەهێنن و هەروەها پێویستە دڵنیاببنەوە لە بەسەر نەچوونی.