ڕوانگە - دادگایی فیدراڵیی عێراق بڵاویکردەوە ئەمڕۆ، یەکشەممە2025/6/1سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە داواکاری بەردەوامی پێدانی مووچە لە هەرێمی کوردستان و لە بەروارە دیاریکراوەکانیاندا بە پێی بڕیاری ئەم دادگایە ژمارە (224) و ژمارە یەکگرتووەکەی 269 فیدراڵی/ 2023 لە 2/21/2024 تۆمارکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو:" ئەوان داوای دەرکردنی فەرمانی دەوڵەتیان کرد کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەند بکات بە پێدانی مووچە لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی دادگا کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، کە بریتییە لە پابەندکردنی هەردوو سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق بە خۆجێییکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان و پارێزگارەکان و قەوارەکان کە پەیوەندییان بە وەزارەتێکەوە نییە، و سەرجەم فەرمانبەرانی دەزگاکانی تری حکومەت، خانەنشینان، و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێم لەگەڵ بانکەکانی حکومەتی فیدراڵی کە لە دەرەوەی هەرێم کاردەکەن و دەیانبڕن لە پشکی هەرێم کە بەپێی یاسای بودجە دیاری کراوە.

دادگای فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو دۆسیەیەی لە ئەم دادگایە تۆمار کراوە بە ژمارە (١٠٤) فیدراڵی/٢٠٢٥، و پارەی یاسایی بۆ کۆکراوەتەوە، و داواکاری دەرکردنی فەرمانی دەوڵەت بە زووترین کات بڕیاری لەسەر دەدرێت.