ڕوانگە- بەمەبەستی دەربڕینی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانەوە، ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەسەرپەرشتیی مهسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
بهگوێرهى زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە 2025/6/2، کاتژمێر 10ى بەیانیی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتیی مهسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.ئهوهش زانراوە تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، تاووتوێکردنی بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت بۆ ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەم کۆبونەوەیە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت، پێنجشەممەى ڕابردوو، مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "ڕای گشتیی عێراقو هەرێم ئاگاداردەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لەپێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، دوا پێشلکاریشی نوسراوەکەی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستورو بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتەو بەسیاسیکردنی قوتی خەڵکە".