ڕوانگە - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٦/٢ لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی ئای ئیفرازی هەولێر ژمارەیەک کرێکار کەوتنەژێر خۆڵەوە و بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری ڕوانگە، یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستداوە.
لە شاری هەولێر، پێنج كەس لە پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی ئیفراس، كەوتوونەتە ژێر داڕمانی خۆڵەوە و دوای دەرهێنانەوەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە: لەئێستادا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، یەكێك لە بریندارەكان لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.