ڕوانگە - بەگومانی تێوەگلان لە بازرگانیکردن بەجستەی مرۆڤەوە لە هەرێمی کوردستان، لێکۆڵینەوە لەگڵ ژمارەیەک پزیشک دەکرێت.
بەڕێوەبەری ڕوبەڕوبونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، "ناوی 90 كۆمپانیا تۆماركراون كە لەبازرگانیكردن بەمرۆڤو ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە تێوەگلاون، هەروەها لەوچوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک پزیشک كراوه بهگومانى بازرگانیی بەجەستەی مرۆڤەوه".
دارا فاروق بەڕێوەبەری ڕوبەڕوبونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حكومهتى هەرێم ئەوەی خستۆتەڕو، "حكومەتی ههرێمیش بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە دامەزراندوە، هەشت نوسینگەی لەناوچە جیاوازەكان هەیە، ئەمجۆرە تاوانە فۆڕمێكی نوێی هەیەو ئاڵۆزە، پێویستی بەكەسانی پسپۆڕو كارامە هەیە لەو بوارەدا، بۆ ئهو مەبەستەش بەڕێوبەرایەتییەكەمان خولی مەشقو ڕاهێنانو وانەی تایبەت لەبارەی ئەوجۆرە بازرگانییەوە پێشكەشدەكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆربەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بەمرۆڤ لەڕێگەی كۆمپانیا وەهمییەكانەوە ئەنجامدەدرێن، زۆربەی قوربانییەكانیش ئەوانەن كە بەڵێنی كاركردنیان پێدەدرێت لەوڵاتانی كەنداوو لەئەوروپا".