ڕوانگە - کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ بەشێک لە گەڕەکی سیروان و قیرتاوکردنی ئەو گەڕەکە، لە ناحیەی پێباز بەردەوامە

ئەمڕۆ ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ سەرۆکی شارەوانی پێباز و بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز و لێپرسراوی بەشی پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەکی سیروانیان بە سەر کردەوە،

پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای (نۆزان)ەوە لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان / ئیدارەی گەرمیان بۆ ساڵی (٢٠٢٢) جێبەجێ دەکرێت و تێچووی پڕۆژەکە(٢٨٣،١١٦،٤٠٠) دوو سەد و هەشتا و سێ ملیۆن و سەد و شانزە هەزار و چوار سەد دینارە، لە ئێستادا پڕۆژەکە کاری دانانی کربستۆنی بۆ دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەخرێتە خزمەتی دانیشتوانی ناحیەی پێبازەوە.