ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانن بڕیاری بڕینی رێژەی 3%ی مووچەی بنەڕەتی و مووچخۆران و خانەنشینانی خستە بواری جێبەجێكردن.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی گشتاندنێكی ئاڕاستەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكان كردووەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی 1ی حوزەیرانی 2025 بڕیاری لێبڕینی رێژەی 3%ی مووچەی بنەِەتی مووچەخۆران و خانەنشینان ( لێبڕینی خانەنشینی) چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێویستە كاری پێبكرێت.

لێبڕینەكە لە رێكەوتی 1-1-2014 تا 30-6-2025 ئەژمار دەكرێت، بەجۆرێك لەو ماوەیەدا فەرمانبەر چەند پارەی لێبڕینی دەكەوێتە ئەستۆ سەرجەمی كۆدەكرێتەوە و دابەشی 36 مانگ دەكرێت و ئەو بڕەی دەردەچێت مانگانە لەمووچەكەی دەبڕدرێت، بۆ خانەنشینانیش ئەو بڕەی دەردەچێت دابەشی 60 مانگ دەكرێت و مانگانە لەمووچەكەی دەبڕدرێت.