ڕوانگە - بەمەبەستی ئامادەکاری بۆڕۆژانی جەژنی قوربان عارف حاجی عادل قایمقامی قەزای کەلارایمقامی کەلار، لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و تەندروستیەکان و سەرۆکی لیژنەی هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار کۆبوویەوە.

قایمقامی کەلار ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار دەست دەکەن بە چاودێرکردنی چڕی بازاڕ و نرخ و کوالێتی خۆراک.

وتیشی، هێزە ئەمینیەکان لە ناو شار و شوێنە گشتییەکان لە ئامادەباشی دەبن بۆ پاراستنی سەرووماڵی هاوڵاتیان، هاوکات ڕاسپێردراون، ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو شوێنانە بکەن کە یاری ئاگرین و تەقەمەنی دەفرۆشن.

قایمقامی قەزای کەلار باسی لەوەشکرد، کە مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی رزگارییان دیاری کردووە بە مەبەستی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی قوربانی و لیژنەیەکی ڤێتێرنەری لەوێ دانراوە بۆ پشکنینی ئاژەڵ بە تایبەت ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون هەیە.