ڕوانگە - هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە:"سەرجەم شـۆفێران ئاگاداردەکەینەوە،لە ئێستادا ڕێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنور لە "ملەی بەردەسور" نێوان زانکۆی گەرمیان و گوندی بەردەسور بەهۆی کارکردنەوە، جووت سایدەکە دەبێتە یەک ئاراستە.
ڕونیشیکردۆتەوە:"سایدی هاتن بۆ ناو شاری کەلار لە نزیک گوندی بەردەسور دادەخرێت و شۆفێری کردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر بۆیە پێویستە شۆفێران بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداربن و بە ووریاییەوە شۆفێری بکەن بۆئەوەی دوربن لە ڕوداوی هاتوچۆ.