ڕوانگە - پێشنیازەکانی کۆشکی سپی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، چەند خاڵێکی ناڕونی تێدایە، ئەمە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێرانە، کاتێک لە لایەن نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێشنیازەکانیان بەدەست گەیشت.
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازێكی گشتگیریی گه‌یاندوه‌ته ئێران‌و ده‌بێت په‌سه‌ندی بكات.
لای خۆیەوە، ئەمڕۆ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان ڕایگه‌یاند، پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆفیان له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسانی عوممانه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتوه، به‌ڵام چه‌ند خاڵێكی ناڕونی تێدایه.
وتیشی:" بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پیتاندنی یۆرانیۆم پرس به‌هیچ كه‌س ناكه‌ن‌و ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به‌تاران هێڵی سوره".
عێراقچی ڕونیشیکردەوە:" چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌گوێره‌ی هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی ئێران‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆف ده‌ده‌نه‌وه.