ڕوانگە - عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕوانگە راگەیاند: ۲ کەس کە بەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە بون، لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار تەقەیان لە هاوڵاتیەک کردوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بوە.
وتیشی: هاوڵاتییەکە بریندار نەبوە، تەنها زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوە، لە ئێستادا سکاڵای تۆمار کردوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و لەهەوڵی دۆزینەوەی تەقەکەرەکانین.