ڕوانگە -  لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە سەید ئەحمەد بەرزنجی سكرتێری گشتیی ی.ن.ك بۆ كاروباری ئایینی لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕۆڵ و کاریگەرییان لە جیهان و  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ڕایگەیاند:" ئیمام خومەینی کەسایەتییەکی گەورە، زانایەک و شۆڕشگێڕێکی مە زن و بێوێنە، کە بە درێژایی تەمەنی بەربەرەکانی زوڵم و ستەمی شایی ئێرانی کرد، پاش ئەوەش چەندین ساڵ دەربەدەربوو لەسەر ئەو پرسە، چونکە ئەو پیاوێکی پڕباوەڕ و بەبڕوا بوو بە بیروباوەڕی خۆی کە ئیسلامە،"

وتیشی:" ئیمام خومەینی توانی بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە گەورەیەی شا کە پێنجەمین دەوڵەتی جیهان بوو لەڕووی سەربازییەوە چۆکی پێدابدات، بەبێ ئەوەی خوێن لە پەنجەی کەسێک بێت، بە شۆڕشێکی سپی بەبێ چەک، تەنها بە چەکی بیروباوەڕ توانییان ڕژێمی شای ئێران بڕوخێنن."

لەبارەی ڕۆڵ و کاریگەری ئیمام خومەینی، لە ناوچەکەدا، سەید ئەحمەد بەرزنجی،ڕونیکردەوە:" شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە سەرکردایەتی ئیمام خومەینی (ر.خ)، دیارە ڕۆڵێکی گەورەی هەبو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیەکەمینجاربوو دەسەڵاتێکی ملهوڕی شاینشای وابەستە بە غەرب کۆتایی پێبێت، کە ئەمەش گۆڕانکارییەک بوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتدا نەک بە تەنها لە ئێراندا، کەم کەس باوەڕی وابوو ئەو ڕژێمە بەو شێوەیە سەرەولێژ دەکرێتەوە و لەناودەبرێت، کە ئەمە بۆ ناوچەکە سودێکی زۆری هەبوو، کەمەش بوو بە هۆکاری کرانەوەی شۆڕش بەرامبەر بە زوڵم و ستەم، دوای ئەوەش شۆڕش لەوڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکاندا، بەتایبەت هەمو ئەو شۆڕشانەی دژبە زوڵم و ستەم بەرپا ببو یارمەتیدەر و پشتیوانێکیان بۆ دروست بوو کە جمهوری ئیسلامی ئێران بوو کە زۆر یارمەتی و هاوکاری ئەو جوڵانەوانەی دەدا کە دژی زوڵم و ستەمی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بە ملهوڕی دەسەڵاتیان بەدەستەوەبوو، بەتایبەتی بۆ ئێمەی کورد سودی زۆربوو، لەبەرئەوەی کە شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جەنابی مام جەلال دروست بوو، ئەوکات ئێمە هەرچواردەورمان دوژمن بوو، هیچ دەروازە و دەرەچەیەکمان نەبو، بەڵام کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوتووبو ئیدی دەرگایەک بۆ ئێمە کرایەوە بۆ هاتوچۆکردن و هێنانی پێداویستییەکانمان، کە ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەبوو، بەتایبەت پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، باشترین سەرکردەکانی ئێمە هی شۆڕشی نوێ و هی یەکێتی نیشتیمانی، لەلایەن ڕژێمی شای ئێرانەوە لەسەر سنورەکان دەستگیرکران و ڕادەستی حکومەتی عێراقی کردن و ژمارەیەکیان لە سێدارە دران، لە سەروی هەمویانەوە، شەهید شەهاب کە یەکێکبوو لە سەرکردە گەورەکانی شۆڕشی نوێ، لەبەرئەوە بۆ ئێمە و بۆ ناوچەکەش سودی زۆر بوو، چونکە ئەودەسەڵاتە لەباربرا."

سەید ئەحمەد بەرزنجی سكرتێری گشتیی ی.ن.ك بۆ كاروباری ئایینی، ئاماژەی بەوەشکرد:" هەمو ئەوەی کە ئاگاداری سیاسەت بێت و چاۆدێری ئەو دەستکەوتانەی دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بکات، دەزانێت کە ئێمە وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پاش ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥، بێهیوابوین لەوەی کە جارێکی دیکە شۆڕشی کورد سەرهەڵبداتەوە، کاتی خۆیشی
"سەدام حسین" هەر بۆ تەحەدای گەلی کورد ڕایگەیاندبوو، ئەگەر دارخورما لەسەر سەرم بڕوێ ئەوا جارێکی دیکە شۆڕشی کوردی سەرهەڵناداتەوە، بەڵام بەزیرەکی جەنابی مام جەلال و پێش ئەوەشی کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرپابکرێت، ئەوکاتەی کە ئیمام خومەینی لە نەجەف دەستبەسەربوو، پەیوەندی پێوەکردبوو، کە پێی وتبو ئێمە بەنیازین شۆڕش بکەین، لەوەڵامدا ئیمام خومەینی پشتگیری کردبوو، وتبوی: ئێمە دژی هەمو زوڵم و ستەمێکین بەتایبەتی ئەو زوڵم و ستەمانەی کە لەئێوە دەکرێت بۆیە ئێمە پشتیوانتانین، هەربۆیە دوای ئەوەی کە جمهوری ئیسلامی ئێران دامەزرا، ئێمە دەرگامان بۆ کرایەوە بۆ ئەوەی بەئاسانی هاتوچۆبکەین و بریندارەکانمان لەوکاتانەدا ببەینە ئێران و دوای ئەوەش لەکاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و پرۆسەی ئەنفال دا ئەوە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو دەنگی ئێمەی گەیاند بە هەمو دونیا، ئەگەر جمهوری ئیسلامی ئێران نەبوایە، ئەوا کەس دەنگی ئێمەی نەدەبیست، جمهوری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە ئێمە و لە هەمو زوڵم لێکراوانی جیهانی دەکرد، هەرئەوانبون یەکەمین وڵاتبون کە پشتیوانی گەلی فەڵەستینیان دەکرد و یەکەمین وڵاتبون لەناو هەمو وڵاتانی عەرەبی ئیسلامیدا سەفارەتی فەڵەستینیان کردەوە، وە سودێکی زۆریان هەبو بۆ ئێمەی گەلی کورد.