ڕوانگە - بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار، ڕایدەگەیەنێت:" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی وەرگرتنی دانەوێڵەی جوتیاران لە سنورەکە دەستپێدەکەن.

کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی کەلار، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" پرۆسەکە لەڕۆژی ٢٠٢٥/٦/١٠ دەستپێدەکات و بۆ ئەمساڵ بڕیارە نزیکەی ٤٠ هەزار تۆن گەنم وەربگرین.
 
وتیشی:" هەمو ئامادەکارییەکمان کردوە و چاوەڕوانی بڕیاری وەرگرتنی دانەوێڵە بوین و بڕیارەکەش لە وەزارەتەوە دەرچوە کە لە ١٠ی ئەم مانگەوە دەستبکەین بە وەرگرتنی دانەوێڵەی ئەم وەرزە."
 
بەڕێوبەری سایلۆی کەلار، ڕونیشیکردەوە:" بۆ ئەمساڵ بڕیارە نزیکەی ٤٠ هەزار تۆن گەنم وەربگرین، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد،خۆشبەختانە ئەمساڵ گرفتی وەرگرتنی گەنممان نیە، چونکە توانای عەمبارکردنی ٦٥ هەزار تۆنمان هەیە و بە ئاسانی دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین.