ڕوانگە - سەرەڕایی تەواوبونی هەمو ڕێکارەیاساییەکان تاوەکو ئێستا دەست بەکاربون بۆ ئەو ١٣٣ فەرمانبەرە نەکراوە کە بۆ فەرمانگەکانی گەرمیان بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" تائێستا چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانین.
چۆمان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارە گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" هەموو ئه‌و کەسانە، كه فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان هه‌یه بۆ دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست له قه‌زا و ناحیه‌كان، هه‌مو رێكاره ئیدارییه‌كانى بڕیوه تەنها ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئەوەیە کە فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ بكرێت.
وتیشى: به‌هۆى نه‌بونى ته‌رخانى داراییه‌وه نه‌توانراوه گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت و ده‌ست به‌كارببن، بڕیاره‌كه‌ش له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌یه كه پێمان وتراوه ئه‌و ناوانه به‌رزنه‌كرێته‌وه تاوه‌كو ته‌رخانى داراییان بۆ ده‌كرێت.
بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارە گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"ئێمە داوامان كردوه له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ بكرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانرێت ناو بۆ لیستى موچه زیادبكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لەلایەن وەزارەتەوە وەڵام نەدراوینەتەوە.