ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، چاودێری ئەو زانیاریانە دەکەین کە ئاماژە بەبەردەوامی قاچاخی نەوت لەهەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەنو وەزارەتی نەوت، حکومەتی هەرێم بەتەواوی لەڕوی یاساییەوە بەرپرسیار دەکات، لەوڕووەوە مافی خۆمانە بەردەوامبی لەگرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان لەوبارەیهوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەیشی خستۆتەڕوو، پێشتر بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، نامەو وەفدی فەرمی سەردانی حکومەتی هەرێمی کردوە، بەڵام بێسود بوه.
وەزارەتی نەوت ئاشکرایشیکردووە، ئێمە جەخت لەسەر پێویستی دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی ڕادەستکردنی نەوت دەکەینەوە بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو کە بەڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەرچوە، هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، چونکە بەردەوامیی ڕادەستنەکردنی نەوت زیانێکی دارایی بەرچاو بەعێراق دەگەیەنێتو ناوبانگی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
ئاشکرایشیکردووە، "پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بەدەستورو یاساکە بوەتە هۆی ئەوەی دوجار زیان بەهەناردەکردنی نەوتی عێراقو خەزێنەی گشتیی بکەوێت، یەکەمیان وەرنەگرتنو هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لەهەرێمو سودمەندبون لەداهاتەکانی، زیانی دوەمیش ئەوەبوو کە وەزارەتی نەوت ناچاربوو بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکان کەمبکاتەوە لەپێناو پابەندبون بەبڕیارەکانی ئۆپیک".
وەزارەتى نهوتى عێراق باسى لهوهشكردوه، چاودێری ئەو زانیاریانە دەکات کە ئاماژە بەبەردەوامی قاچاخی نەوت لەهەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەنو وەزارەتی نەوت، حکومەتی هەرێم بەتەواوی لەڕوی یاساییەوە بەرپرسیار دەکات لەوبارەیەوەو مافی خۆیەتی بەردەوامبێت لەگرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان لەوبارەیهوە.