ڕوانگە - په‌رله‌مانی عێراق، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، داوای له وەزارەتی دارایی كردووه، به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه جه‌ژنی قوربان نزیك بوه‌ته‌وه و جەختیشى کردوەتەوە لەوەى نابێت بژێویی هاوڵاتییان و شایسته‌كانیان تێكه‌ڵ پرسه سیاسی و ته‌كنیكییه‌كان بكرێت و پێویسته بۆ چاره‌كردنی ئه‌م پرسه و كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، په‌نا ببرێته به‌ر گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستوره كه مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی ده‌سته‌به‌ر كردووه.