ڕوانگە - ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بە هەماهەنگی سەنتەری میترۆ،  لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە نوێنەرانی دەزگاكانی راگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان خولێکی ڕاهێنانی رۆژنامەوانی ژینگەیی  یەک ڕۆژە بەڕێوەچوو.

ئامانج لە خولەکە، پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسی تایبەت بە ژینگە بوو کە لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهان ژینگە تایەتمەندی خۆی پێدەدرێت لەناو دەزگاکانی ڕاگەیاندن، وەکو بوارەکانی، هونەر و وەرزشی وئابووری و سیاسی. وابڕیارە ئەم ڕاهێنانە لە چەند ناوچەیەکی تر بەردەوامی هەبێت.

5ی حوزیرن ڕۆژی جیهانی ژینگە، بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNEP)، لە ساڵی 1973 وە ئەم رۆژەی دیاری كردوەو وەك گەورەترین رووداوی جیهانی بۆ هۆشیاری و هەڵسەنگاندنی پلانی وڵاتانی جیهان لە بواری ژینگەدا.

ئەمساڵ كۆماری كۆریا، میوانداری ڕۆژی جیهانی ژینگەی 2025 دەكات، باسی سەرەكی ئەمساڵ پیسبوونی ژینگەی جیهانە بە مادەی پلاستیك و ڕزگاركردنی هەسارەكە لە پیسبوونی پلاستیكی.