ڕوانگە - لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە جۆری پێکدادان و شێلان چوارکەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا بەهۆی دوو ڕووداوی جۆری پێکدادان و شێلان چوار کەس برینداربوو، ڕووداوی یەکەم لە فلکەی گردەگۆزینە ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا تکسۆن و نیسان ناڤارا بەهۆیەوە سێ سەرنشین برینداربوون، بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٧ ـ ١٩٩٩ ـ ١٩٩٧ە.

وتیشی:" ڕووداوی دووەم لە گەڕەکی شەهیدان ڕوویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ منداڵێکی تەمەن شەش ساڵی شێلا، بەهۆیەوە برینداربوو".

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.