ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند:"کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە بە هۆی سزادانی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.'
سەرۆکی حکومەت ڕونیشیکردەوە:" دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.'