ڕوانگە - وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتی پێچەوانەی حاجیان بۆ هەرێم دەستپێدەکات و سەرەتاش ئەوانەی بە رێگای وشکانی گەشتیان کردووە دەگەڕێنەوە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ حاجیانی هەرێمین سەرجەمیان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێکی مردن یان نەخۆشکەوتنی قورس لەناویاندا رووینەداوە، لە ئێستادا لە میناین.
وتیشی، سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق ئەوان بڕیاری لێدەدەن، بەڵام پێشبینیدەکەین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبکات، سەرەتاش ئەو حاجیانە دەگەڕێنەوە کە بەڕێگای وشکانی گەشتیان کردووە.