ڕوانەگە - وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند: لەگەڵ حاجیانی هەرێمین و سەرجەمیان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێكی مردن یان نەخۆشكەوتنی قورس لەناویاندا رووینەداوە.

وتیشی:" سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق ئەوان بڕیاری لێدەدەن، بەڵام پێشبینیدەكەین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبكات،

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم ڕونیشیکردەوە:" سەرەتا ئەو حاجیانە دەگەڕێنەوە كە بەڕێگای وشكانی گەشتیان كردووە.