ڕوانگە - ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی کیمیایی ئازۆت لە ناوچەی تولا لە ڕۆژئاوای ڕووسیا، لە ئەنجامدا ئاگر لە وێستگەکە کەوتەوە و دوو کەسیش بریندار بوون.

 دیمیتری میلیاڤ، پارێزگاری ناوچەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاند، ئێستا ئاگرەکە کوژاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ مەترسییەک لەسەر کوالێتی هەوای نزیک کارگەکە نییە، بەڵام "چاودێریکردنی ژینگە بەردەوام دەبێت".