ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان شۆفێرێک گیانی لەدەستدا
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن لەناحیەی ڕزگارییەوە بەئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، لەنزیک پردی (شێخ حسن تاڵەبانی) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ڕاگرێکی پردەکەدا (دنگە) پاشان داویەتی لە ئۆتۆمبێلێکی وەستاو لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر کە لەژێر پردەکەدا بووە، بەهۆیەوە شۆفێری تۆیۆتا ئەڤەلۆنەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٤ گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.