ڕوانگە - بەپێی نوسراوێک کە واژۆی دکتۆر.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری تەندروستی گشتی هەولێری لەسەرە، بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە زیاتر لە 15 پزیشک لەوشارە سزادەدرێن، هەر لە نوسراوەکەشدا داوا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کراوە، کە ئەو پزیشکانە نابێت کاربکەن، بەپێچەوانەوە سزادەدرێن و دادەخرێن.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری فێركاری و هەروەها نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاری، بۆ به‌دواداچون‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان، ئاماژه به‌ڕاپۆرتی سه‌رۆكی پزیشكانی خولاو لەو دوو نەخۆشخانە، بڕیاردرا به‌سزادانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له‌شوێنی خۆیان ئاماده‌نه‌بون، به‌بڕینی یه‌ك ڕۆژ موچه‌و به‌نه‌هات‌و هه‌ژماركردنیان كه ژماره‌یان 17 پزیشكی نیشته‌جێی خولاوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌و به‌گوێره‌ی نوسراوێكی دیكه‌ی ته‌ندروستی گشتیی هه‌ولێر، هه‌ر پزیشكێكی نیشته‌جێی خولاو پابه‌ندی ده‌وام نه‌بوه له‌كه‌رتی گشتیی، نابێت له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش ده‌وام بكات به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌رپرسیار ده‌بن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم‌و دوەم لەهەولێرو ئیدارەی سۆران، لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندوه، لەڕۆژی شەممەوە، بایکۆتی دەوامکردن لەسەرجەم فریاکەوتن‌و نەخۆشخانەکانی هەولێرو سۆران بەهەموو بەشەکانییەوە دەستپێدەکات‌و تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ناگەڕێنەوەسەر کارەکانیان.