ڕوانگە - گەشتیارێکی عەرەب لەکاتی مەلەکردن لە ڕوباری سیروان لەسنوری ناحییەی مەیدان خنکا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕوداوەکە لەئێستادا سێ کەس دەستگیرکراون.'
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"نیوەڕۆی دوێنێ یەک شەمە لەسنوری ناحییەی مەیدان گەشتیارێکی عەرەب بەناوی( جابر نجم حمود ) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی شارەبان لەکاتی مەلەکردندا لەڕوباری سیروان خنکا.
ویشی:"ناوبراو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی گەشت کردن هاتونەتە سنوری گەرمیان لەئێستادا سێ هاوڕێی کەلەکاتی ڕوداوەکەدا لەگەڵی بوون دەستگیرکراون.'
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە پۆلیسی مەیدان لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە'