ڕوانگە - سەرۆکی شاندی حاجیانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ حاجییانی هەرێمی کوردستان زۆر بە سەرکەوتوانە فەریزەی حەجییان بەجێگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی حاجیان دەکەین کە بەتەواوەتی پابەندی ئەو بڕیار و ڕێنمایانەبون، کە ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستانەوە پێماندابوون.

  شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجیانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"حاجییانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی حەجیان بەباشی و بەبێ بونی هیچ گیروگرفتێک و بە سەلامەتی  بەجێگەیاندووە.

وتیشی:" تەنها یەک هاوڵاتی کە سەربەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە،دوای تەووبونی ئەرک و واجباتەکانی حەج هەر لە ئوتێل و لەشاری مەککە گیانی سپارد.
سەرۆکی شاندی حاجیانی هەرێمی کوردستان
ڕونیشیکردەوە:" سوپاسی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە ئەمساڵ زۆر هاوکار و زۆر هەماهەنگ بوون لەگەڵمان و پابەتدبوون بەو بڕیار و ڕێنمایانەی کە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستانەوە پێماندابوون.

  شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجیانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشیکرد:" ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ سەرەتا ئەو حاجیانەی کە بەڕێگەی وشکانی هاتبون دەگەڕێنەوە و  پاشان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە باقی حاجییانی دیکە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.'