ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە سێ رۆژی جەژندا زیاتر لە 700 تۆن پاشماوەی قوربانی کۆکراوەتەوە. چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ئەو بڕیە بگاتە ١٠٠٠ تۆن."
ژیار باجەڵان بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ڕایگەیاندووە:"لە سێ رۆژی جەژنی قورباندا ٧٦٥ تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی کۆکراوەتەوە. پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ تۆنی دیکە کۆبکرێتەوە و بەو جۆرە بڕەکە بەگشتی دەگاتە نزیکەی ١٠٠٠ تۆن."
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر باسی لەوەشکرد، "پێش جەژن هاونیشتمانییانمان ئاگادار کردەوە کە نابێت پاشماوەی ئاژەڵان لە شەقام و کۆڵانەکان فڕێبدرێت، تەنانەت ٢٤ شوێنی تایبەتمان بۆ پاشماوەی ئاژەڵانی قوربانی دیاریکرد، بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان ڕێنمایەکانیان جێبەجێ نەکردووە."