ڕوانگە - لە بەیاننامەیەکدا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد،ژمارەی ئەوکەسانەی کە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ چاودێریکردنی سندوقەکانی دەنگدان گەیشتۆتە نزیکەی ١٨٨ هەزارکەس، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەندە بۆ چاودێریکردن  بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەڕۆژی سێی حوزەیرانەوە تاوەکو ڕۆژی دوشەممەى ڕابردوو، لەعێراق‌و هەرێم ١٨٧ هەزارو ٨٦١ کەس داواکارییان پێشکەش بەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردوە، بۆ وەرگرتنیان وەک کارمەندى سەر سندوقى دەنگدان. بەڵام به‌گوێره‌ى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کۆمیسۆن پێویستی بە ٢٥٠ هەزار کارمەند بۆسەر سندوقی دەنگدان هەیە لەفەرمانبەرانی حکومەت‌و دەرچوان‌و خوێندکاران".