ڕوانگە - بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نێوان کەلار  ـ رزگاری چوار کەس برینداربون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران، سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئەمشەو (دوو شەمە ) رووداویکی پێکدادان لە ڕێگای نێوان کەلار - ڕزگاری رویدا، ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان سەنی و مارسیدس بارهەڵگر ڕویدا ، بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران

وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" شۆفێر و سێ سەر نشینی نیسان سەنی بریندارن، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.'