ڕوانگە - بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی پیرەمەگروون دەستپێدەکات.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی راگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەرگای سایلۆی پیرەمەگروون بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێتەوە، جووتیاران دەتوانن لە ئەمڕۆوە گەنمەکانیان بهێننە سایلۆکان."
وتیشی، "لە رۆژانی داھاتوودا ھەموویان سایلۆکانی دیکە بەڕووی جوتیاراندادەکرێنەوە." بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئاشکرایکرد:" بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە تەنها ٤٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، لەو ڕێژەیەش ١٤٥ ھەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و ١٣ ھەزار تۆنیش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دانراوە."
وابڕیارە بۆ ئەم ساڵیش ھاوشێوەی ساڵی پار، حکومەتی عێراق ھەر تۆنێک گەنم بە ٨٥٠ ھەزار دینار لە جووتیاران وەربگرێتەوە.