ڕوانگە - بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی چەند ڕۆژێکە لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایان تۆمارکردووە، بەڵام بەهۆی تەواونەبونی ڕێژەی یاسایی دادوەرانەوە کارلەسەر ئەو سکاڵایە نەکراوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لە فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەێت:" لەئێستادا گەڕانەوەی حاجییان دەستی پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت سەرەتایی هەفتەی داهاتوو، دوای گەڕانەوەی دادوەران لەحەج کار لەسەر ئەو سکاڵایە بکرێت.
شوان کەلاری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند،" بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لە دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، سەردانی سعودیەیان کردبوو، ڕێژەی یاسایی دانیشتنی دادگا تەوەونەبو، هەربۆیە کارلەسەر ئەو سکاڵایەنەکراوە، بەڵام لەئێستادا گەڕانەوەی حاجییان دەستیپێکردوە، بەئەگەرێکی زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادوەران دەگەڕێنەوەو ڕێژەی یاسایی تەواو دەبێتو بڕیار لەبارەی چارەنوسی موچە دەدرێت".
وتیشی:" ئەوبڕیارەى کە ڕۆژی ٢٨ مانگ لەلایەن وهزارهتى داراییەوە دەرچو بۆ ڕاگرتنى موچهى فهرمانبهرانى ههرێم، تەواو پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵیو یاسای بودجەو دەستورو ڕێککەوتنی سێ مانگ پێش ئێستایە و ئەم بابەتە سیاسییە، وەزارەتی دارایی بەفشار کردویەتی، بۆ ڕێگریکردن لەپێشکەوتنی هەرێم".
شوان کەلاری ڕونیشیکردەوە، "هەرێم کارتی فشارى زۆرە، ئەگەر عێراق بەردەوامبێت لەسەر ئەو هەڵەیەو بەردەوامبێت لەجینۆسایدی ئابوری لەسەر هەرێم، هیچ رێگەیەک هێڵی سوور نییە هەموو کارتێکی گوشار بەکاردەهێنین وەکو بایکۆت، هەڵوێست وەرگرتن، کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەنانەت کارتی ریفراندۆمیش."