ڕوانگە - چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا شەقامی سەد مەتری سلێمانی بەیەکجاری تەواوببێت، بە تەواوبونی ئەو شەقامەش شاری سلێمانی ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانییەوە."
زه‌رده‌شت ڕەفیق، وته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی رایگەیاندووە: "كاركردن له شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی كه بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوه به‌رده‌وامه، ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆتایی دێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان، ئێستا پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی قۆناغی باشی بڕیوه و هه‌موو بڕگه‌كانی شه‌قامه‌كه به‌پێی دیزاینی پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌كرێن."
وتیشی"به ته‌وابوونی پڕۆژه‌كه ئاسته‌نگی هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی سلێمانی نامێنێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی بچن، له‌ڕێگه‌ی شه‌قامی 100مهترییەوە دەڕۆن و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو شار."
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕونیشیکردۆتەوە" پڕۆژه‌كه جگه له كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌رتی هاتوچۆ، دیمه‌نێكی جوانتریش به شاری سلێمانی ده‌به‌خشێت."