ڕوانگە - لەڕێگای پشتێنەی شار (حەولی )بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان کەسێک گیانی لە دەستدا.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئەمشەو(سێ شەممە) بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلێ دووتایە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ڕێگای پشتێنەی شار (حەولی) نزیک گردە گۆزینە سەرنشینی یەکیک لە ماتۆڕ سیکیلەکان لەدایک بووی ساڵی 2005 گیانی لە دەستداو .دوو لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکان بریندار بوون ."
وتیشی:" بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە."