ڕوانگە - لەماوەی بەڕێوەچونی ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 6 هەزار هەزار هاوڵاتی هاتونەتە سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیانیش ڕایدەگەیەێت:" بەشێک لەو ژمارەیە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتونەتە ناوچەکە."

هێرش فەیزوڵا بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان ڕایگەیاند:"بەپێی ئامارێک لەڕۆژی ٤ی حوزەیرانەوە تاوەکو 9ی حوزەیرانی 2025 واتە ڕۆژانی جەژنی قوربان، ئەوانەی کە لە شارەکانی نوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتوونەتە سنوری گەرمیانەوە ژمارەیان 5662 کەسە."

وتیشی:" بەپێی ئامارەکان لە ڕۆژانی جەژندا لە سنور دەروازەی پەروێزخانیشەوە 848 کەس لە وڵاتی ئێرانەوە هاتونەتە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لەوڕێژەیەش تەنها 476 کەسیان لە ئوتێل و موتێل و کابینەکانی سنوری گەرمیاندا ماونەتەوە."

هێرش فەیزوڵا بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" لە کەپرە گەشتیارییەکانی باوەنور و قەرەچەم و ژاڵەناو، 1800 کەس لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا ماونەتەوە."