ڕوانگە - هەوڵەکان بۆ لێکتێگەیشتن ڕێککەوتن لەنێوان ئێران و ئەمەریکا بەردەوامییان هەیە و بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکایش ڕایگەیاندووە، ئەگەر نەگەن بەڕێککەوتن ئەوا پەنا بۆ بەکارهێنانی هێزدەبەن دژی ئێران.
مایكڵ کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، " هەموو هەوڵێک دەدەن بۆئەوەی ڕێگری لە ئێران بکەن بۆئەوەی چەکی ئەۆمی هەبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر نەگەن بەڕێککەوتن ئەوا ئامادەن بەهێزێکی زۆرەوە وەڵامی ئێران بدەنەوە".
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، "ئێران لەزیادکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو تاڕێژەی 60% بەردەوامە، هیچ ئامانجێکی ئاشتیخوازیش لەپشت ئەو پیتاندنەوە نییەو هەڕەشەی لێکەوتەی کارەساتبار لەناوچەکەو دەرەوەی ناوچەکەش بەدوای خۆیدا دەهێنێت".