ڕوانگە - بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان لەماوەی رۆژانی جەژندا لە هەر سێ کوشتارگەکەی سنورەکەدا، 1595 ئاژەڵی مەڕ و بزن و رەشەوڵاخ سەربڕدراون.
د. ئاریان ئیبراهیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان ڕایگەیاند:"لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، لە هەرسێ کوشتارگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، کە دەکەونە شارەکانی کەلار و کفری و ڕزگاری، 1459 سەر مەڕ و بزن سەربڕاوە.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"وتیشی:" هەر لەو سێ کوشتارگایە 136 وڵاخ (گوێرەگە) سەربڕدراوە، وە بەکۆی گشتی 1595 سەر ئاژەڵ سەربڕدراوە و بەهەمویەوە 111 هەزار 775 کلیلۆ گۆشت کراوە بە قوربانی."
شایەنی باسە سەرەڕایی بڵاوبونەوەی ڕێنمای پێشوەختە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، بۆئەوەی هاوڵاتییان لە کوشتارگەکاندا ئاژەڵەکانیان سەرببڕن، کەچی ژمارەیەکی ئیجگارزۆر ئاژەڵ لەدەرەوەی کوشتارگاکان و دورلەڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی کراون بە قوربانی.